١٠ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٣٤
Source: Mehrnews
دوایین ئاماری کوژراو و بریندارەکانی هێرشی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

لە ئەم ڕاپۆرتەدا، خەسارەکان و ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بە هۆی هێرش و شەڕی سەپێندراوی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لە دژی ئێران بە وردی ئاشکرا دەبێت.

 بە پێی دوایین ئامارەکان، بە هۆی بوردمانەکانی ئیسرائیلەوە بە گشتی 1100 کەس کوژراون کە لە ئەو ژمارەیە 126 کەسیان ژن و چەند کەسیان ژنانی دووگیان بوون و 9 کەسیان کادیری دەرمان و 41 کەسیان منداڵان بوون.

هەروەها ژمارەی 5750 کەسیش بریندار بوون کە لە ئەو ژمارەیە185 کەسیان خانم بوون و 65 کەسیان تەمەنیان خوار 20 ساڵ بووە و 20 کادیری دەرمانیش لە ڕیزی بریندارەکان بوون.

لە ئەو 12 ڕۆژەدا هێرش کرایە سەر 12 ئامبولانس، 6 بنکەی فریاکەوتن وێران کرا، 4 بنکەی دەرمانی و تەندروستی پێکرا و 7 نەخۆشخانەش خرایە بەر پەلامار و زیانیان بەرکەوت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha